سەعید خەتیب زادە سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوە سیاسی و نێودەوڵەتییەکانی وەزارەتی دەرەوە لە گفتوگۆ لەگەڵ فرانکفۆرتر ئالگمایتەی ئەڵمانیا وتی: ئێمە هەموو ئەنگوستەکانمان لەسەر پەلەپیتکە دادەنێین.
خەتیب زادە سەبارەت بە ویستی ئەورووپا لەسەر چالاک کردنەوەی سنەپ بەک وتی: ئێمە پێمان وایە کە ئەورووپییەکان هیچ مافێکیان بۆ چالاک کردنەوەی ئەو مادە کە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بوو، نییە. ئەوان وادیارە دەیانەوێت لە کاتی سنەپ بەک وەکوو کارتی گوشار لەسەر ئێران و ئەمریکا کەڵکوەربرگن تا دووبارە وەکوو لایەنێکی گرینگ دەربکەون بەڵام بە پێچەوانە دەبێت، چونکوو دوا کارتی خۆیان بێ جێگا بەکار دەهێنن.
درێژەی دا: ئێمە هەوڵ بۆ چالاک کردنەوەی سنەپ بەک درێژەی دەستدرێژی بۆ سەر ئێران دەزانین. وتیشی: ئێمە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ پەیام لە ئەمریکاوە وەردەگرین بەڵام هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە زۆر بوارەوە دۆخەکەی گۆڕیوە، ناتوانین بە ئاسانی بگەڕێینەوە سەر مێزی دانوستان بە تایبەتی کاتێک دڵنیا نین لە ئەوەی کە لە دانوستانی نوێ وەکوو بیانوویەک بۆ شەڕێکی دیکە کەڵکوەرناگرن و ئەبێ لە دانوستانەکاندا دوژمنایەتی وەلا بنێن.
ناوبراو لەسەر مافی پیتاندنی ئۆرانیۆم وتی: گرینگ ئەوەیە کە مافی پیتاندن بۆ ئێوە پارێزراو بێت هەرچەندە ئاست و شێوەی جێبەجێ کردن و وردەکارییەکانی دەتوانین دانوستانی لەسەر بکەین.
Your Comment